Accessibility links

هیوا قادر: من هیچ نووسەرێکی داهێنەر و ئازام نەبینیووە کە لەگەڵ دەسەڵاتدا بێت


نووسەر و شاعیر هیوا قادر:" گۆڕان ئیسفەنجێک بوو هەرچی توانای تاکی کورد هەبوو, هەڵیمژی. دەسەڵات پێستی قایمە و کۆمەڵگای کوردی بە نەزان دەزانێ,بەڵام بریسکەیەک بەسە بۆ تەقینەوەیەکی گەورەی دەنگی خەڵک".

دەگوترێ دەبێت نووسەر تەنانەت لە زیندانی نووسینەوە باس لە ئازادی بکات.. لەم ساڵانەی دوایی بە قسەی ڕەخنەگران لەوە ناچێت بارودۆخی نووسەرانی کورد باش بێت,ئەمەیش لە دوای ئەوەوە دێت کە چەندان نووسەر کە نموونەی ئازادیخوازی بوون, لە میدیاکان بانگەشەیان بۆ حزب کرد و دیار نییە ئەم گۆڕانە لە ناکاوەی ئەوان لە ژێر هەڕەشەدا بووە, یاخود بە خواستی خۆیان.

لەو وتووێژەی کە پەیامنێرمان نارین ڕۆستەم لەگەڵیدا سازیداوە لەبارەی ئازادبوونی نووسەرانی کوردەوە.. هیوا قادر نووسەر و شاعیر دەڵێ: ئازادی چەمکێکی لاستیکییە.. ئەگەر باس لە نووسینی کتێب بکەین, چەندان کتێب ژمارەی سپاردنیان پێنەدراوە, هەر لەبەر ئەوەی دژی دەسەڵات بوون و ئازادیش درۆیەکی گەورەیە کە میدیای حزبی کوردی بانگەشەی بۆ دەکات, تا ئەو کاتە تۆ ئازادیت کە خەتە سوورەکانی ئەوان نەبەزێنی و خەتە سوورەکانی ئەوانیش دیارە.

لە پرسیاری ئەوەی ئایا سیستەمی ناندان و پارە بەخشینەوە وای لە چەند نووسەرێکی باش کردووە بێدەنگ بن, ئەمە تا چەند زیان لە ئاستی ڕۆشنبیری لە کوردستاندا دەدات؟ هیوا قادرگوتی "گلەییەکی زۆر لە نووسەران دەکرێ کە لەگەڵ دەسەڵاتدان,بەڵام من هیچ نووسەرێکی داهێنەر و ئازام نەبینیووە کە لەگەڵ دەسەڵاتدا بێت.چۆن لە سەردەمی بەعسدا هیچ نووسەرێکی باش نەبوو بە بەعسی, ئێستایش هەمان شتە.. دەسەڵات ناتوانێت نووسەرە باشەکان بکڕێتەوە." ئەو گوتیشی "یەکێک لە ناشرینییەکانی نووسەری کورد ئەوەیە کە بە باڵای دەسەڵاتی کوردییدا هەڵبدا,ئاخر عەیبەیە لە ژێر سایەی دەسەڵاتدا باسی داهێنانی نووسین بکەی".

بە بڕوای هیوا قادر ئەو یارییەی کە دەسەڵات بەرامبەر نووسەری کورد دەیکات, ئێستا بە جۆرێکی دیکەیە. ئەوانەی ناچنە ناو حزبەوە, حزب میدیای سێبەری بۆ دروستکردوون تا تیرۆری کەسایەتییان بکا و دەمکوتکردن دوو ئاراستەی گرتووە: یەکێکیان کوشتنی رۆژنامەنووسانە و ئەوەی دیکە تیرۆری کەسایەتییە, ئەمەیش حاڵەتێکی خەمناکە. هیوا قادرلە دەنگی ئۆپۆزسیۆن بێهیوایە و دەڵێ "گۆڕان وەک ئیسفەنجێکی تەڕ هەموو تواناکانی تاکی کوردی هەڵمژی و هیچی پێنەداین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:40 0:00

XS
SM
MD
LG