Accessibility links

تالیبان هیواخوازە نووسینگەکەیان لە دۆحەی قەتەر بە فەرمی بناسێنرێت


تالیبان دەڵێت هیواخوازن ئەو رێکەوتنەی کە وا بڕیارە لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکاندا بگەنە دەرئەنجامێک لەبارەیەوە ببێتە مایەی دانپێدانانێکی درێژخایەنی فەرمی بە دەفتەری سیاسی ئەو گروپە یاخییە لە قەتەر و جەخت لەوە دەکەنەوە ئەمە ببێتەهۆی ئەوەی هاریکاربێت بۆ خێراکردنی وتووێژەکان لەبارەی قۆناغی کۆتایی بۆ جەنگی ئەفغانستان.

تالیبان هەر لەساڵی 2013 ەوە لەدۆحە بە نافەرمی ئۆفیسێکیان هەیە بەڵام وڵاتی میواندار رێگەی پێنەداون ئۆفیسەکەیان بەکاربهێنن بۆ هیچ رێکوتن و کاروبارێکی گشتی بەهۆی ناڕەزایبوونی حکومەتی ئەفغانستان لەوبارەیەوە.

نوێنەری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زاڵمای خەلیلزادەو تیمەکەی لەم مانگەدا چەندین کۆبونەوەیان سازکردبوو لەگەڵ شاندەکەی تالیبان لە دۆحە، هەردوولا رێکەوتوون لەسەرئەوەی کە 25 ی ئەم مانگە کۆببنەوە بۆ بیناکردنی پرۆسەیەکی تایبەت کە هەر لەمانگی یەکی ئەمساڵەوە لەمیانەی 6 رۆژ کۆبوونەوەدا لەسەری رێکەوتوون.

هاوکات سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی پێشنیازی ئەوەی بۆ تاڵیبان کرد کە دەکرێت ئۆفیسێک لەناو ئەفغانستاندا بکەنەوە، بەڵام تاڵیبان بەخێرایی پێشنیارەکەی ڕەت کردەوە و سوور بوو لەسەر ئەوەی حکومەتی ئەفغانستان بەشدار نەبێت لە دانوستانەکانی ئاشتیدا.

غەنی هۆشیاریدایە تاڵیبان لەوەی بەردەوام حکومەتەکەی دووردەخاتەوە لە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لەنێوان تاڵیبان و ئەمەریکادا. سەرۆکی ئەفغانستان پێشتریش پێشنیاری کردووە بۆ تاڵیبان کە بنکەیەکی فەڕمی پارێزراویان هەبێت لەناو ئەفغانستاندا بۆ پشتیوانیکردنی هەر هەوڵێکی سیاسیی لەنێوانیاندا.

XS
SM
MD
LG