Accessibility links

تورکیا لێکۆڵینەوە لەسەر گێڕانەوەی هاووڵاتییەکی میسری بۆ قاهیرە دەکات کە دەشێ ڕووبەڕووی سزای مەرگ ببێتەوە


تورکیا دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵ هەشت ئەفسەری پۆلیس لەسەر گێڕانەوەی هاووڵاتییەکی میسری بۆ قاهیرە کە ڕەنگە لەوێ ڕووبەڕووی سزای مەرگ ببێتەوە.

ئۆفیسی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە شەوی سێشەممە ڕایگەیاند کۆمیتەیەک لێکۆڵینەوە لەسەر گێڕانەوەی گوایە ئەندامێکی ئیخوان ئەلموسلمین، محەمەد عبدلحافز دەکەن. هەشت ئەفسەر لە بەشی کۆنترۆڵکردنی پاسەپۆرت لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە کارەکانیان ڕاگیراون تا لێکۆڵینەوەکە تەواو دەبێت.

کاربەدەستانی میسر دەڵێن لە مانگی 7ی ساڵی 2017 بەبێ ئامادەبوونی عەبدلحەفیز لەدادگا سزای مەرگی بەسەردا سەپێندراوە. پاش ئەوەی تاوانبار کرابوو بە کوشتنی داواکارێکی گشتی میسر لە ساڵی 2015دا. ڕەنگە ئەو ڕووبەڕووی دادگاییەکی نوێ ببێتەوە.

هیشام بەرەکات باڵاترین کاربەدەستی حکومەت بوو کە لە ساڵی 2013 و پاش دەرکردنی محمەد مورسی لەلایەن لەشکرەوە، بە دەستی چەکدارە ئیسلامییەکان بکوژرێت.

XS
SM
MD
LG