Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا : رۆژی 24 ی نیسانی هەموو ساڵێک دەبێتە رۆژێکی نیشتیمانی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن لەبەردەم ئەنجومەنی کاروباری رێکخراوە ئەرمەنییەکان لە فەڕەنسا رایگەیاند وڵاتەکەی رۆژی 24 ی نیسانی هەموو ساڵێک دەکاتە رۆژێکی نیشتیمانی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان.

ئەم ڕاگەیاندنەی لەبەردەم خوانی ساڵانەی ئەنجومەنی کاروباری ئەرمەنییەکاندا لەفەڕەنسا راگەیاند بەمەش ماکرۆن بەڵێنەکەی هێنایە دی کە لەسەروەختی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا دابووی. کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان کە لەساڵانی 1915 و 1917 دا روویداوە هاوکات لەساڵی 2001 دا فەڕەنسا دانی بەو تاوانە گەورەیەدا ناوە لەکاتێکدا تورکیا تا ئەم سەروەختە نکۆڵی لەو کۆمەڵکوژییە دەکات.

پرسی جینلۆسایدی ئەرمەنییەکان بۆتە هۆی ناکۆکیی لەنێوان تورکیاو ئەو وڵاتانەی کە دانیان بەوەدا ناوە کە کۆمەڵکوژی ئەرمینییەکانیان بەدەستی هێزە عوسمانییەکان لەسەروەختی جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەنجامدراوەو بە جینۆساید لە قەڵەمیان داوە.

ئەرمەنییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە یەک ملیلۆن نیو ئەرمەنی بە شێوازێکی رێکخراو کوژراون لەسەروەختی روخانی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دا. هاوکات مێژونوسانی وڵاتانی وەک فەڕەنسا و ئیتالیا روسیا بڕیانداوە کە جینۆساید دژی ئەرمەنییەکان ئەنجامدراوە.

XS
SM
MD
LG