Accessibility links

پاکستان پشتیوانی لە چەکدارانی کشمیر دەکات


لە ڕۆژی هاوسۆزی پاکستان لەگەڵ کشمیردا سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی پاکستان پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ چەکداران لە هەرێمی کشمیری ژێر دەسەڵاتی هەندستان ڕاگەیاند هاوکاتی ئەنجامدانی گردبوونەوە و ڕێپێوانەکان.

وەزیرێکی پاکستانی دەڵێت خەباتی چەکداران لە هەێمی کشمیری بەشی هندستان "جیهادە" دەشڵێت ئەو خەباتە بەدەوام دەبێت هەتا ئەوکاتەی کشمیر دەبێتە بەشێک لە پاکستان.

هەرێمی کشمیر بەسەر پاکستان و هندستاندا دابەش بووەو هەر یەکەیان داوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی هەرێمەکە دەکەن. چەکداران لە هەرێمی کشمیری بەشی هندستان لە ساڵی 1989 وە شەڕ لە دژی حوکمڕانی هندستان لە هەرێمەکەدا دەکەن و داوای یەکگرتنەوەی هەردوو بەشەکەی کشمیر دەکەن یان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

XS
SM
MD
LG