Accessibility links

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور لەگەڵ هاوشانە کۆریاییەکەیدا کۆدەبێتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت نوێنەری تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ڕۆژی چوارشەممە لە پیونگیاند لەگەڵ هاوتا کۆریای باکووریەکەیدا کۆدەبێتەوە تا ئامادەکارییەکان بکەن بۆ کۆبونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئۆن لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

نوێنەری ئەمەریکا ستیڤن بیگەن لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند ئەو هەوڵی وتووێژیک دەدات لەگەڵ هاوشانە نوێیەکەی کۆریای باکووری کیم هیۆک چۆل وتووێژێک بکات بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی کۆبونەوەی دووهەمی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن.

بیگەن گوتیشی ئەو هەوڵی بەدەستهێنانی نەخشە ڕێگایەک و ڕاگەیاندنەکانی بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش دەدات.

کۆبونەوەی یەکەمی نێوان ترامپ و کیم لە مانگی شەشی ڕابوردوو لە سینگاپور بەڕێوەچوو کە تیایدا کیم پەیمانی دا کار بکات بۆ چەکداماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا هەر لە پاش جەنگی کۆریاوە لە ساڵی 1950 بۆ 1953 بنکەی سەربازی ئەمەریکای لێیە.

بە دیدی واشنتۆن پیونگیاند هێشتا پێویستە پیونگیانگ هەنگاوی وتۆکمە بنێت بۆ چەکداماڵین لە کاتێکدا پیونگیانگیش گازندەی ئەوە لە واشنتۆن دەکات کە پێزانینێکی کەمی هەیە بەرامبەر سڕکردنی تاقیکردنەوەی موشەکەکانی و لەناوبردنی هەندێک لە دامودەزگا ناوکییەکان.

پیونگیانگ بە بەردەوامی داوای ئەوە دەکات سزاکانی سەری کەم بکرێتەوە، بە فەرمی کۆتایی بە شەڕ بهێندرێت و متمانەی ئاسایشی پێبدرێت.

XS
SM
MD
LG