Accessibility links

سزادانی دوو سیاسەتمەداری کورد لە تورکیا


ئاژانسێکی دەنگوباسی تورکیا ڕادەگەیەنێت دادگایەکی تورکیا دوو سیاسەتمەداری کوردی سزاداوە بە تاوانی پەیوەندی هەبوونیان بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستییەوە.

ئاژانسەکە دەڵێت گوڵتان کوشنەری ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە کە لە ساڵی 2016 لە کاتێکدا هاوسەرۆکی شارەوانی دیاربەکر بوو دەستگیرکرا سزای 14 و سێ مانگ زیندانی بەسەردا دراوە.

سەباحەت تونجەلیش کە هەر لەو کاتەوە لە زینداندایە سزای پانزە ساڵ زیندانی دراە لە کاتێکدا بە هۆی مانگرتنی لە خواردن بۆ ماوەی سێ هەفتەیە نەیتوانیبوو لە دانیشتنەکەی دادگا ئامادەبێت.

کیشناک لە دادگا ئەو تاوانانەی ڕەتکردەوە کە خراونەتە پاڵی ئەو گوتی ئەوا دوو ساڵە لە زیندانە بەر داگاییکردنەکەی ڕۆژی هەینی.

ئاژانسەکە لە زاری کۆشناکەوە دەڵێت کە گوتویەتی " ئەوەی دەمەوێت بیکەم هەر دەیکەم چوونکە ڕاستە، یاساییە، ڕێگەپێدراوەو کاری مرۆڤایەتییە، هەر شتێکی کە دەیکەم لە چوارچێوەی ڕێبازی دیموکراسیدایە."

کیشناک لە مانگی 10 ی ساڵی 2016 دەستگیر کرا بە تاوانی ئەوەی لێدوانەکانی بۆ پشتگیری کردنی پەکەکە یە.

XS
SM
MD
LG