Accessibility links

سەرچاوەکانی دەنگی ئەمەریکا: ئەمەریکا و تالیبان ڕێککەوتوون لەسەر کشانەوەی ‌هێزەکان لە ئەفغانستان


سەرچاوەکانی نزیک لە وتووێژەکانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان ڕۆژی شەممە بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند ڕەنگە ئه‌مه‌ریکا و تالیبان له‌ سه‌ر ئەو پلانە ڕێکه‌وتبن که‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵن. لە‌ به‌رامبه‌ردا، تالیبان مسۆگه‌ری ده‌کات ڕێگە نادات هیچ گروپێکی توندڕەوی جیهانی خاکی ئەفغانستان بەکاربهێنێت بۆ هەڕەشەکردنە سەر ئەمەریکا یان هەر وڵاتێکی تر.

ئەم لێکتێگەیشتنە دەرەنجامی لە ئاکامی وتووێژی چڕوپڕی بەردوامی نزیکەی یەک هەفتەی نێوان نوێنەرانی ئەمەریکا و ئەو گروپە یاخیبووە دێت لە دۆحای قەتەر.

نوێنه‌رانی وڵاتی میواندار و هه‌روه‌ها پاکستانیش ئاماده‌ بووون.

سه‌رچاوه‌کان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان ڕاگەیاند چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هەردوو لایه‌نی وتووێژەکان پلانی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستان تا ڕۆژی دووشه‌مه‌ ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتەکانی کە پلانی بۆ دانراوە بەم شێوەیە بەرەوپێش بچێت. پلانی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا پیویستی به‌وە‌ هه‌یه‌ که‌ تالیبان ئاگربەست ڕابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام، هه‌م کشانه‌وه‌که‌ و هه‌م ئاگربەستەکەش " سنووردار و به‌ گوێره‌ی مه‌رج ده‌بن." لەهەمانکاتدا سه‌رچاوه‌کان ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش به‌ دوور نازانن که‌ سه‌رۆک تڕامپ له‌ وتاری ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی وڵات دواین ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تالیبان ڕابگه‌یه‌نێت به‌ تایبه‌تی که‌ ئێستا داخستنی به‌شێک له‌ کاره‌کانی حکومه‌تی به‌ کۆتایی هاتووه‌.

XS
SM
MD
LG