Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەوڵی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا دەدات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس بەرەو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێ دەکەوێت بە هیوای بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ڕۆژی چوارشەممە بەر لە دەرچوونی بۆ ئەمەریکا ماس لە بەرلین بە پەیامنێرانی گوت لەگەڵ وەزیری دەرەوە مایک پەمپەیۆ کۆدەبێتەوەو باس لەوە دەکات کەمتر کاری دژ بە یەک بکەن بەڵکو زیاتر کارەکانیان لەگەڵ یەکدا ڕێکبخەن.

لەو کاتەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە دەستبەکار بووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئەمەریکا لەسەر چەندین بابەتی جیاجیا ئاڵۆزییان تێکەوتووە، لە ناویاندا ناکۆکییەکان لەسەر باجی گومرگ و بۆچوونی جیاوازی سیاسی.

ماس گوتیشی وتووێژەکان لەگەڵ پەمپەیۆ بریتیش دەبن لە بابەتەکانی ئەفغانستان و سوریا و هەروەها کۆنترۆڵکردنی چەک.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکات کە لە ئێستادا وڵاتەکەی سەرۆکایەتی بەنۆبەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ دوو ساڵی داهاتوو.

XS
SM
MD
LG