Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەچێتە بنکەی دۆڤەر بۆ ڕێزلێنان لەو ئەمەریکاییانەی لە هێرشەکەی مەنبج کوژران


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی شەممە بەڕێکەوت بۆ بنکەی ئاسمانی دۆڤەر لە دیلێوێر بۆ پێشوازی کردن لە تەرمی ئەو چوار ئەمەریکاییەی کە لە هێرشە خۆکوژییەکەی مەنبجی سوریادا گیانیان لەدەست دا.

سەرۆک ترامپ گەشتەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا ڕاگەیاند لە کاتێکدا لە بەربەرەکانییەکی سەختدایە لەگەڵ دیموکراتەکانی کۆنگرێس لەسەر بودجەی دیواری سنوور کە نزیکەی مانگێکە بۆتە مایەی داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەت.

ترامپ لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند " من دەڕۆم بۆ دۆڤەر تا لەگەڵ خێزانی ئەو چوار کەسە تایبەتەدا بم کە گیانی خۆیان بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان لە بەخت کرد!"

بەر لەوەی بەڕێکەوێت بۆ دۆڤەر لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی گوت پلانی هەیە چاوی بە خێزانەکانی ئەو قوربانیانە بکەوێت کە ئەرکێکە وەکو خۆی گوتی " ڕەنگە سەختترین شت بێت لە ماوەی سەرۆکایەتیمدا بیکەم." وەکو نەرتێک زۆربەی جار تەرمی سەربازانی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگاتەوە بنکەی ئاسمانی دۆڤەر.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەو بڕوایەدایە هێرشەکەی کە ئەو ئەمەریکاییانەی تیادا کوژران کاری داعش بێت.

XS
SM
MD
LG