نۆهەم کۆنگرەی دیموکراسی گەلان (HDK) لە ئانکەرە دەستی پێکرد. ئامانجی ئەم کۆنگرەیە سەرکەوتنی ئاشتی و دیموکراسییە لە تورکیا.
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا کۆنفرانسێک لەسەر ژنان ئەنجام درا. هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بۆڵدان و چەند نوێنەرێکی ڕێکخراوە سڤیلییەکانی ژانیش لەو کۆبونەوەیەدا ئامادە بوون.
لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا گوتەبێژی HDK گولستان کلیچ کۆچیگیت باسی لەو هێرشانە کرد کە کراونەتە سەر کۆنگرەی دیموکراسی گەلان . ئەو باسی لە ئازادی ژنان و دیموکراسی کرد و هەروەها باسی لە ڕەوشی پەرلەمانتاری هەدەپە نوێنەری جولەمەرگ لەیلا گوڤەن کرد.
دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان لە ئانکەرە
.