Accessibility links

داخستنی بەشێک لە کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا 22 ڕۆژە بەردەوامە


ڕۆژی شەممە 22 ڕۆژە کە بەشێک لە ئاژانسەکانی حکومەتی ئەمەریکا داخراون و ئەمەش بۆتە درێژدەمترین ڕاگرتنی کارەکانی حکومەت لە مێژووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا.

هەتا ئێستا درێژترین کاتی ڕاگرتنی کارەکانی حکومت ئەوەی ساڵی 1995 ی سەروەختی بیل کڵنتن بوو کە لە 15 ی مانگی 12 ی ساڵی 1995 بۆ 6 ی مانگی 1 ی 1996 درێژەی کێشا.

ئەم پەکخستنەی کاروبارەکانی حکومەتی ئەمەریکا ڕەنگە هەتا چەند ڕؤژی تریش بەردەوام بێت لە کاتێکدا یاسادانەرە دیموکراتەکان داواکەی سەرۆک ترامپ بۆ تەرخانکردنی 5 ملیار و 7 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی دیواری سنوور لە بودجەدا پەسەند ناکەن.

بەهۆی ئەم ڕەوشەوە 380 هەزار کارمەندی حکومەت لە کارەکانیان ڕاگیراون و 420 هەزاریش بەبێ موچە کار دەکەن.

XS
SM
MD
LG