Accessibility links

سوریا دەڵێت ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردۆتە سەری


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا دەڵێت ڕۆژی هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک موشەکیان گرتۆتە ناوچەکانی دیمەشق و سیستمی بەرگری موشەکی سوریایی خستەگەڕ و زۆربەیانی پوچەڵ کردەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی سانا لە زاری سەرچاوەیەکی لەشکرییەوە دەڵێت " ئامانجی هێرشەکان هەتا ئێستا سنووردار بووە بۆ عەمبارێکی چەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشق."

میدیای سوریا چەند وێنەیەکی بڵاکردۆتەوە گوایە سیستمی بەرگری موشەکی هێرشی کردووە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سوریا چڕ کردۆتەو، ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو کاریگەرییەی کە ئێران لە هەیەتی لەوێ بۆ پشتیوانی کردن لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد.

لە 25 ی مانگی 12شدا میدیای سوریایی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هێرشی موشەکی ئەنجام داوەو سێ سەربازی سوریایی کوژراون.

لە مانگی 9 ی ڕابوردوودا کاربەدەستێکی باڵای ئیسرائیلی ڕایگەیاند ئیسرائیل زیاتر لە 200 هێرشی دژ بە ئامانجەکانی ئێران لە ناوە سوریا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجام داوە.

ئێرانییەکان و گروپی حزبوڵای لوبنانی کە سەر بە ئێرانە لە ناو سوریا بڵاوبوونەتەوە بۆ پشتیوانی کردن لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.

XS
SM
MD
LG