Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە شارۆچکەیەکی عێراق کەسێک کوژرا


Boukamal, Syria and al-Qaim, Iraq
Boukamal, Syria and al-Qaim, Iraq

بەیاننامەیەکی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەدا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی قائیم لەسەر سنووری سوریا بەلایەنی کەمەوە کەسێک کوژرا و 16 کەسی دیکە برینداربوون.

سوپا دەڵێت کەسێک کوژراوە بەڵام نەخۆشخانەی ناوچەکە دەڵێت دوو کوژراو هەیە. سوپا ئاماژەشی بەوەدا لەنێو بریندارەکاندا چوار ئەندامی ئاسایشیان تێدایە.

بەیانی ڕۆژی هەینی لە نێو بازاڕێکی قەرەباڵغدا تەقینەوەکە ڕوویداوە. لە مانگی یانزەی ساڵی 2017 دا قائیم لەژێر دەستی ڕێکخراوی داعش ڕزگارکرا کە کۆتا شوێنی داعش بوو لە عێراقدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG