Accessibility links

کاردانەوەی ڕێبەرانی دیموکراتەکان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتی ئەمەریکا لە سەر وتارەکەی سەرۆک ترامپ


ڕێبەرانی دیموکراتەکان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سینات کاردانەوەیان نیشان دا سەبارەت بە قسەکانی سەرۆک ترامپ و تەنیا چەند خولەک پاش وتارەکەی سەرۆک وتارێکیان پێشکەش کرد.

نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە وڵامی قسەکانی سەرۆک ترامپدا وتی" بەداخەوە لە کاتی دەستپێکردنی داخستنی حکومەتەوە هەتا ئێستا زۆربەی ئەوەی کە ئێمە لە سەرۆک ترامپەوە بیستوومانە پڕ بووە لە زانیاری نادرووست. سەرۆک تۆقاندن و ترسی هەڵبژاردووە و ئێمە دەمانهەوێت بە ڕاستیەکانەوە دەست پێ بکەین ، ڕاستیکێش ئەوەی لە ڕۆژی یەکەمی دەستپێکی کۆنگرێسەوە پرۆژە یاساێک پەسەند کرا بۆ کۆتایی هێنان بە داخستنی حکومەت و دابینکردنی پارە بە شێوێکی ژیرانە و کاریگەر بۆ چارەسەری ئاسایشی سنوور. بەڵام سەرۆک ئەم پرۆژەیاسایانە کە لە لایەن نوێنەرانی هەردوو پارتەکەوە پەسەند کراوە بۆ کردنەوەی حکومەت ڕەت دەکاتەوە لە سەر خولیاکانی خۆی و فشار هێنانی لە سەر خەڵکی ئەمەریکا بۆ بەهەدەر دانی ملیاران دولار پارە لە سەر ئەو دیوارە کە خەرجی زۆر تێدەچێت و هیچ کاریگەریکی نابێت. ئەو دیوارەی سەرۆک بەڵێنی دا مەکسیک پارەکەی دەدات، ڕاستیەکە ئەوەیە سەرۆک ترامپ خزمەتگوزارییە گرنگەکانی وەکوو سەڵامەتی، پاراستن ، خۆشگوزەرانی خەڵکی ئەمەریکا و معاشی 800 هەزار فەرمانبەری بێتاوانی لە سەرانسەری وڵات بە بارمتە گرتووە."

چاک شومر سەرۆکی کەمینەی دیموکرات لە سینات لە وەڵامی وتەکانی سەرۆک ترامپ وتی " سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شکەستی خواردووە لەوەی وا بکات مەکسیک پارەی دیوارەکەی بدات کە نە کاریگەرە و نەیش پێویستە، هەروەها نەیتوانیوە کۆنگرێس و خەڵکی ئەمەریکا ڕازی بکات لە سەر ئەو پرۆژە یاسایە و حکومەتی ئەمەریکای داخستووە. دیموکراسی ئەمەریکا بەو شێوە کار ناکات. ئێمە بە تووڕەیی و مەزاج خڕاپیەوە فەرمانڕەوایی ناکەین. هیچ سەرۆکێک نابێت دەست بە سەر مێزەکەیدا بدات و داوای ئەوە بکات کە دەیهەوێت ئەگەرنا حکومەت دادەخات."

XS
SM
MD
LG