Accessibility links

کڵێسایەکی ئۆرتۆدۆکسی ئۆکرانی سەربەخۆی خۆی لە هەژموونی ڕوسیا ڕادەگەیەنێت


کڵێسایەکی ئۆرتۆدۆکسی ئۆکرانی بە فەرمی سەربەخۆیی خۆی لە هەژموونی ڕوسیا ڕاگەیاند. باتریاکی کڵێساکەو سەرۆکی باتریاکی کوستەنتینی پەیامێکی فەرمیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە سەربەخۆیی کڵێسا ئۆرتۆدۆکسەکەی لە ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ شەممە باتریاک بارسۆلۆمۆ یەکەمین پەیامی فەرمی لە ئەستەنبوڵ واژۆکرد بۆ ڕوونکردنەوەو دانانی شێوازێکی فەرمی سەربەخۆیی کڵێسا ئۆکرانییە ئۆرتۆدۆکسەکە لە کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی روسیا لەکاتێکدا ئەو کڵێسایە هەر لەساڵی 1686 ەوە هاوپەیوەندبوون بە کڵێسای ڕوسیاوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پیاوانی ئاینی ئۆکرانیا ڕای خۆیان بە ڕوونی ڕاگەیاند بەرامبەر بە بەردەوامی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەنێوان هێزەکانی حکومەت و یاخیبووەکان کە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانی دەکرێن.

XS
SM
MD
LG