کاربەدەستێکی باڵای کوردی بە روێتەری ووت رێبەرانی کوردی سوریا بە نیازی موسوگەرکردنی سەوادایەکی رامیاری دان بە ناوبژی روسیا لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد سەرەرای پڵانەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ کێشانەوە لە ناوچەکە.
بەرێوەبەرایەتی کوردی کە زۆری باکوری سوریا بەرێوە دەبات نەخشەیەکی پێشکەش کردووە بۆ رێکەوتنێک لەگەڵ ئەسەد لە دەمی کۆبۆنەوەی ئەم دووایانەدا لە مۆسکۆ و چاوەرێ وەڵامی مۆسکۆدان.
بەدران ژیا کورد کە لە کۆبۆنەوەکەدا بەشدار بوو ووتی ئەگەر رێکەوتنێکی لەو جۆرە لەسەری رێک بکەوەن هەردوو بەشی گەورەی وڵاتەکە کە بە هۆێ شەرەوە جیابۆنەونەتەوە یەک دەگرنەوە و تەنها یەک سووچ لە باکوری رۆژئاوا دەمێنێتەوە کە لە ژێر دەستی سەرهەڵداوەکانی سەر بە تورکیادایە.