Accessibility links

دیپلۆماتێکی کۆریای باکور لە ئیتالیا خۆی دەشارێتەوە


دیپلۆماتێکی کۆریای باکور لە ئیتالیا هەوڵی بەدەستهێنانی مافی پەنابەری داوەو ئێستا خۆی شاردۆتەوە. ئەمەش نوێترین هەڵاتنی دیپلۆماسی نوێنەری کۆریای باکورە لەو کاتەوەی جێگری باڵیۆزی کۆریا لە لەندەن لە ساڵی 2016 وازی لە پۆستەکەی هێنا.

یاسادانەران لە سیئۆڵ پاش کۆبونەوەیەکی داخراو لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگری لە ڕێگەی ئەندامی پەرلەمان کیم مینگ کی بە ڕۆژنامەوانانیان ڕاگەیاند کاری باڵیۆز جو سۆنگ لە کۆتایی مانگی یانزەدا تەواو بووە بەڵام ئەو لە سەرەتای مانگی 11 دا لەگەڵ خێزانەکەی لە شوێنی کارەکەیان هەڵاتوون.

جۆن‌ی تەمەن 48 ساڵ نوێنەری باڵیۆزی کۆریای باکور بووە لە ڕۆما، پاش ئەوەی باڵیۆزی پێشوو لە مانگی 10 ی 2017 مونگ جۆنگ نام لەلایەن ئیتالیاوە دەرکرا وەک ناڕەزایەتی ئەو وڵاتە لەسەر تاقیکردنەوە ناوکییەکەی کۆریای باکور کە دژی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

لە ڕووی دیپلۆماسییەوە ئیتالیا وڵاتێکی گرنگە بۆ کۆریای باکور چونکە هەر لە ڕێگەی ئەوانەوە پەیوەندی کۆریای باکور لەگەڵ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە ڕێکخراوە بۆ کێشەکانی خۆارک و کشتو کاڵ کە ئەو وڵاتە پێوەی دەناڵێنێت.

بە پێی زانیاری هەواڵگیرییەکانی کۆریای باشور باڵیۆزەکەی کۆریای باکور داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا دەڵێت ئاگاداری ئەوە نیە کە جو داوای مافی پەنابەرێتی کردبێت و دەشڵێت شوێنیشی نازانێت. بەڵام دانی بەوەدا ناوە کە کۆریای باکور نوێنەری نوێی لە وڵاتەکەی دانابوو.

کۆریای باکور ڕێگە نادان دیپلۆماتانی بە خێزانەوە لە وڵاتەکاندا بن بەڵام جو بەهۆی ئەوەی باوکی بەرپرسێکی باڵای کۆریای باکورە بۆیە توانی خێزانەکەی لەگەڵیدا بێت.

XS
SM
MD
LG