Accessibility links

ترامپ: ئەمەریکا کوردەکان لە سوریا دەپارێزێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند ئەگەر هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریاش بکشێنەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کوردەکانی سوریا دەپارێزێت.

ترامپ لە میانەی کۆبونەوەیەکی کابینەتەکەی لە کۆشکی سپی گوتی ئەو هەرگیز کاتێکی دیاری کراوی چوارمانگی دانەناوە بۆ ئەو کشانەوەیەی کە لە 19 ی مانگی 12 ڕایگەیاند.

سەرۆک ترامپ هەروەها دەشڵێت کوردەکان نەوت بە ئێران دەفرۆشن و پێمان وتوون نەوتیان پێ نەفرۆشن ئێە ئەمەمان لا پەسەند نییە.

بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوە کاردانەوەیەکی زۆری لە کۆنگرێسی ئەمەریکا لێ کەوتەوەو ژمارەیەکی زۆر لە یاسادانەرانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکانیش دژی بڕیارەکە بوون و وەزیری بەرگری ئەمەریکاش دەستی لە کارەکەی کێشایەوە.

XS
SM
MD
LG