Accessibility links

محەمەد ڕەئوف: چاکبوونی قەیرانی دارایی هەرێم بەندە بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عێڕاقی


پێدەچێت کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم لەبەردەم قەیرانی سیاسی و قەیرانێکی کوشندەی داراییدا بێت، وەک ئەو ئامارانەی بڵاودەبنەوە بە تایبەتی داهاتی زۆرێک خەڵک لە هەرێمەکە لەسەر وەرگرتنی موچەیەو تا ئێستاش موچەی ئەو توێژە فراوانە وەک ڕابردووی لێنەکراوەتەوە کە لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و دووسەدوو چلو نۆ هەزار فەرمانبەر هەیە.

حکومەتی هەرێم لە ساڵانی ڕابردوو پەنای بردە بەردەم پاشەکەوت کردنی موچەی فەرمانبەران کە تا ئێستا ڕوون نییە فەرمانبەران ئەو مافەیان وەردەگرنەوە، ئەو قەرزەش بارێکی قوورسە بۆ ئەم کابینە نوێیەو سەرۆک حکومەتی تازەش. هەرچەندە لایەنی سەرەکی پێکهێنانی حکومەت کە پارتی دیموکراتە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوە، بانگەشەی چاک بوونی ڕەوشی خراپی ئابووری هەرێمەکە دەکەن. لەسەر دەستی ئەم سەرۆک حکومەتە تازەیەی دەستنیشانیان کردووە. لەو بارەیەوە نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی محەمەد ڕەئوف دەڵێت "تاکە ڕێگا بۆ هەڵسانەوەی ئەو بارە لارە ڕازی بوونە بە مەرجەکانی بەغداو هاتنی بەشە بودجەی هەرێمەکە لەوێوە، بەو مەرجەی کە دیارە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە هەناردەکردنی 250 هەزار بەرمیل لە نەوتی کوردستان لە ڕۆژێکدا بۆ نێو داهاتی نەوتی عێراق".

ئەم شیکەرەوەیە ڕای وایە ئیدارەی ئەم کابینەیەی عێراق نەرمتر بن لەگەڵ هەرێم، بەڵام ئەوەش پەیوەستە بە شەفافییەت لە دۆسیی نەوتدا، وەک دەڵێت"دۆسێی نەوت لە هەرێمی کوردستان گەندەڵییەکی زۆری تیادا دەکرێت، حکومەتی هەرێم پێویست دەکات پابەند بێت بە بەغداوە گریمانەیەکی سەرکەوتوو ترە وەک لەوەی خۆبەخۆی خۆی هەرێمەکە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە ببات بەڕێوە کە ئەزمونێکی شکست خواردوو بووە."

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:08:40 0:00

XS
SM
MD
LG