Accessibility links

حەسینا واجد جارێکی تر لە هەڵبژاردنەکانی بەنگلادێش سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت لە کاتێکدا ئۆپزسیۆن ئەنجامەکان ڕەت دەکاتەوە


کاربەدەستانی هەڵبژاردنی بەنگلادێش ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی سەرۆک وەزیری شێخ حەسینا واجد زۆرینەیەکی ڕەهای لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێناوە و ڕێگەی بۆ خۆش دەکات بۆ جاری سێهەم لەسەر یەک ببێتەوە بە سەرۆک وەزیر، ئەمەش لە کاتیکدایە کە دژبەرانی ئەنجامەکانیان ڕەتکردۆتەوە.

گروپی کۆمکاری عەوامی بلایەنی کەم 288 کورسی لە کۆی 300 کورسیدا بەدەستهێناوە.

بە پێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانی ئۆپزسیۆن بە ڕێبەرایەتی کەمال حوسەین بەلایەنی کەم 6 کورسی بردۆتەوە.

حوسەین هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی بە گاڵتەجاری ناودێرکرد و گوتی ئەنجامەکەی ڕەتدەکرێتەوە. ئەو داوای هەڵبژاردنێکی نوێ دەکات لە ژێر چاودێری دەسەڵاتێکی بێلایەن.

بەرهەڵستان ڕەخنەدەگرن بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن فشارخراوەتە سەر خەڵکی بۆ دەنگدان و بێسەروبەری لە پڕۆسەکەدا هەبووە.

توندوتیژی لە نێوان لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپزسیۆن بوون بەهۆی شێواندنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و هەتا ڕۆژی هەڵبژاردنیش بەردەوام بوون سەرەڕای ئەوەی باری ئاسایش بە شێوەیەکی زۆر توند کرابوو زیاد لە 600 هەزار سەرباز و هێزی ئاسایشی لە ناو وڵاتەکەدا بڵاو کرابوونەوە.

XS
SM
MD
LG