Accessibility links

دراوی یورۆ دەبێت بە 20 ساڵ


دراوی یورۆ ڕۆژی یەکی مانگی یەک تەمەنی دەبێتە 20 ساڵ و دوو دەیەی پڕ لە ئاستەنگی بەسەربرد و بوو بە دووهەم دروای جیهانی.

پاش 20 ساڵ، یورۆ جێگر بوو لە بازاری دارایی هەرچەندە هەر لە دوای دۆلارە کە بازاری جیهانی داگیرکردووە. یورۆ لە چەند ئاستەنگی سەرەکی دەرباز بوو لە ناویاندا سەرەتایی کارپێکردنی، قەیرانی دارایی ساڵی 2008 و قەیرانی قەرزەکانی ئەو وڵاتانەی کە یورۆی تیادا بەکار دێت.

ئەو قەیرانانە وەکو تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ یەکگرتوویی زۆنی یورۆ، 19 وڵاتی یەکێکی ئەوروپا کە یۆرۆ بەکار دەهێنن. لە کاتێکدا ژمارەیەک لە شارەزایان پێیان وایە ئەو گرفتانەو خۆڕاگری یورۆ دراوەکەی بەهێز کرد و شیانی قەیرانی زیاتری لە دهاتوودا کەمتر کردەوە. بەڵام هەندێکیش لەو بڕوایەدان یورۆ شکست دەخوات ئەگەر وڵاتانی زیاتر بەکاری نەهێنن.

یورۆ لە 1 مانگی 1 ی ساڵی 1999 دامەزرا لە سەرەتاوە تەنها دراوێک بووکە تەنها لە مامەڵەکردی داراییدا بەکار دەهات. ئەوروپییەکان پاش سێ ساڵ لە دامەزراندنی ئەم دراوەیان خستە جانتاکانیانەوە.

لەو کاتەدا تەنها 11 لە وڵاتانی ئەندام ئەم دراوەیان بەکار دە‌هێنا. ئەمڕۆ ئەو دراوە لە لایەن 19 وڵاتی یەکێی ئەوروپاوە بەکاردێت کە بریتین لەمانە، نەمسا، بەلجیکا، قوبرس، ئیستۆنیا، فینلاندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیرلاند، ئیتالیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، لەکسیمبەرگ، مالتا، هۆڵەندا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا و ئیسپانیا.

XS
SM
MD
LG