Accessibility links

پۆلیسی بەریتانیا: ئەو درۆنانەی لە نزیک فڕۆکەخانەی گێتوین دۆزرانەوە ئەوانە نەبوون کە بەدوایدا دەگەڕێن


پۆلیسی بەریتانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو دوو درۆنەی (فڕۆکە بێفڕۆکەوان) لە نزیک فڕۆکەخانەی گێتوینی لەندەن دۆزراونەتەوە پەیوەندییان نەبووە بەو ئاڵۆزییەی کە کە بەر لە کرسمس ئەو فڕۆکەخانە قەرەباڵغە بەهۆییەوە داخرا.

بەرپرسی پۆلیسی سەسێکس گلیس یۆرک بە ڕادیۆی بی بی سی ڕاگەیاند پۆلیس 26 شوێنی نزیک فڕۆکەخانەکە گەڕاوە کە شیانی ئەوە هەبووە لەوێوە فڕێندرابن بەڵام لەو بڕوایەدا نییە ئەوان ئەو درۆنانەیان دۆزیبێتەوە ک ڕۆژی 19 ی مانگی 12 و 20 ی مانگی 12 لە نزیک ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکە بینرابوون.

یۆرک دەڵێت ئەو دڵنیایە لەوەی ئەو ماوەیەی کە فڕۆکەخانەکە داخرابوو درۆن لەوێ بینراوە.

لێکۆلەرێکی باڵای پۆلیس هەفتەی پێشوو گوتی ڕەنگە درۆن لەسەر فڕۆکەخانەکە نەبووبن، بەڵام پاشان پۆلیس سوربوو لەسەر ئەوەی بینینی درۆنەکان ڕاستی بوون.

داخستنی ئەو فڕۆکەخانەیە بوو بەهۆی دوواخستنی زیاتر لە سەد هەزار کەس لە گەشتەکانیان. هەتا ئێستا کەس بەرپرسیار نەکراوە سەرەڕای ئەوەی لەشکر بڵاوبوونەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی هەڵدانی درۆنەکان.

دوو کەس بە ناوی پاوڵ گەیت و ئیلین کیرک کە تەنها چەند خولەکێک دوورن لە فڕۆکەخانەکەوە دەستگیر کران بە گومان هەبوونی درۆن بۆ کاروباری تاوانکاری بەڵام پاش دوو ڕۆژ ئازاد کران و پۆلیس ڕایگەیاند چی تر ئەوان گومانبار نین.

پاش ئازاد بوونی گەیت گازندەی کرد لە ڕەفتاری پۆلیس و بوو بە سەردێڕی ڕۆژنامەکان بە وێنەی ئەوانەوە. یۆرک لە وتووێژە ڕادیۆییەکەیدا داوای لێبوردنی کرد بۆ هەر ئاڵۆزییەک هەر چەندە گوتیشی دەستگیرکردنیان کارێکی یاسایی بوو.

XS
SM
MD
LG