سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە سەردانێکی کە پێشتر ڕانەگەیەندرابوو گەیشتە عێراق.
گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ڕایگەیاندووە سەرۆک ترامپ و میلانیای هاوسەری شەوی کرسمس بۆ عێراق بەڕێکەوتن تا سەردانی سەربازانمان و ڕێبەرانی لەشکری بکەن. ئەو گوتوشیەتی مەبەست لەم سەردانە سوپاسکردنی هێزی ئەمەریکایە بۆ خزمەتەکانیان، سەرکەوتنەکانیان و قوربانییەکانیان و دەیەوێت لە نزیکەوە پیرۆزبایی کرسمسیان لێ بکات.
گوتەبێژی کۆشکی سپی وێنەیەکی سەرۆک ترامپ و میلانیای هاوسەری داناوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمەیکا.