Accessibility links

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی تەلەعفەر


بەلانیکەم سێ کەس کوژراون و سیازدە کەسیش بریندارن لە ئاکامی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی تەلەعفەری باکوری عێراق.

ئەو شارۆچکەیە پێشتر بنکەی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بووە.

تەلەعفەر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری موسڵەوە و نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە شارەکەوە دوورە.

لەو شارۆچکەیدا ژمارەیەک شەڕی ئاینزایی نێوان شیعەکان و سوننەکان ڕوویانداوە بە تایبەتیش دوای هێرشەکانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2003 دا کە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی سەدام حسێنی تیادا ڕووخا.

لە ساڵی 2014 دا شارۆچکەی تەلەعفەر کەوتە ژێر دەستی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە و لە مانگی هەشتی ساڵی 2017 دا هێزە سەربازییەکانی عێراق بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی توانییان شارۆچکەکە لە دەست تێرۆریستان ڕزگار بکەن و دوای ڕزگارکردنی شارۆچکەکەش شەڕەکان لەگەڵ داعشدا گوازرانەوە بۆ ناوچە هاوسنورییەکانی عێراق و سوریا. لەو کاتەشەوە هێزێکی زۆری ئاسایشی عێراقی لەو ناوچەیە ماونەتەوە و ڕەوشەکەش بە گشتی ئارام بووە.

XS
SM
MD
LG