Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەک بە تورکیا پەسەند دەکات


ڕۆژی سێشەممە پەنتاگۆن پاش ئاگادارکردنەوەی کۆنگرێس ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی سیستەمی بەرگری موشەکی پاتریۆتی بە بەهای نزیکەی 3 ملیارو 5 سەد ملیۆن دۆلار بە تورکیا پەسەند کردووە.

ئاژانسی هاوکاری ئاسایشی بەرگری ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوە فرۆشتنی هەشتا سیستەمی بەرگری موشەکی پاتریۆت و 60 مەشەکی دیکە و کەرەستەکانی دیەکی وەکو ڕادار و ئامێری پێویست بۆ بەنکەکانی کۆنترۆڵکردنی پەیوەندی و هەڵدانی موشکی بە ئەنکەرە پەسەند کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم ساڵدا ڕایگەیاندبوو کە کار لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆیدا دەکات لەسەر شیانی فرۆشتنی سیستەمی بەرگری موشەکی پارتریۆت کە کۆماپانیای ڕایتۆن دروستی دەکات بۆ ئەوەی سیتەمی S-400ی دروستکراوی ڕوسیایی نەکرێت.

بەڵام تورکیا دوو جار لە کڕینی سیستمی پاتریۆت پاشگەز بۆتەوە، یەکەم جار سیستمی چینی هەڵبژارد و دوواجاریش لە ساڵی 2017 سیتمی S-400ی ڕوسیایی هەڵبژارد.

کاربەدەستانی ئەمەریکا و ناتۆ بە بەردەوامی هۆشداریان داوە بە ئانکەرە کە نابێت سیستمی ڕوسیایی تێکەڵ بە سیستمی ئاسمانی بەرگری موشەکی ناتۆ بکرێت و کڕینی S-400 هەوڵەکانی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی F-35 دەخاتە مەترسییەوە و شیانی ئەوەشی هەیە واشنتۆن سزای بەسەردا بسەپێنێت.

پرۆسەی ڕاگەیاندنەکە هۆشداری دەدات بە کۆنگرێس کە فرۆشتنی چەک بە وڵاتێکی بیانی پەسەند کراوە، بەڵام ئاماژە بەوە ناکات ڕێککەوتنەکە مۆر کرابێت یان وتووێژەکان کۆتاییان پێهاتبن.

XS
SM
MD
LG