Accessibility links

یاسین بووک: هەندێ لەسەرانی پارتەکانی کوردستان دژایەتی مامۆستا جەمال نەبەزیان ئەکرد لەهاتنەوەیا بۆ کوردستان


برۆفیسۆر و نووسەر جەمال نەبەز ڕۆژی 8ی مانگی 12ی 2018 کۆچی دوایی کرد، پرۆفیسۆر کەسایەتیەکی ئەکادیمی، نووسەر، زمانەوان، مێژوو نووس و وەرگێڕ بوە، لەبواری فەلسەفە و ماتماتیکدا نووسین و بڵاوکراوەی هەیە، لەنووسینەکانیدا ڕەخنەگر بوە، کەسێکی چالاک بوە، لەئەوروپادا کۆڕو کۆبوونەوە و سیمناری لەگەڵ ڕەوەندی کوردی سازکردوە، هەروەها چەندین نوسراوی بەزمانی کوردی و ئەڵمانی و ئینگلیزی هەیە.

یاسین ساڵح ئەمین خولەی بووک
یاسین ساڵح ئەمین خولەی بووک

بۆتیشک خستنە سەر بیر و بۆچون و کار و چالاکی برۆفیسرۆر جەمال نەبەز، وریا کاڵی لەدەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ یاسین ساڵح ئەمینی خولەی بووک هاورێی برۆفیسرۆر جەمال نەبەز کردوە کە کەسێکی نزیک بوە لێی و پێکەوە لە ئەوروپا ژیاون و پەیوەندی بەردەوامیان هەبوە.

یاسین بووک دەڵێت "برۆفیسرۆر جەمال نەبەز کەسێکی بیرمەند و ئەکادیمی بوو، لەساڵی 1962 ەوە کە کوردستانی جیهێشتوە، وەک کەسێکی ئەکتیڤ و چالاک کۆششی کردوە و لەزانکۆکان خوێندویەتی، لەبواری ڕۆژمانەوانی و ڕەخنەدا بەتوانا بوە، مامۆستا وەک کەسێکی لێهاتوو زۆربەی زۆری چەمکەکانی بواری زانستی و ئەدەبی، هەمووی سەرکەوتوانە بڕیوە، هەموو بەرهەماکانیشی لەخزمەتی گەڵ نوتەوەکەی و مرۆڤایەتیدا بوە".
لەبارەی ڕەخنەگرتەنەوە دەڵێت "برۆفیسرۆر جەمال وەک پیشەی و کەسێک خۆی بەرامبەر بەنەتەوە و گەلەکی بەلێپرسراو دەزانی، دوای ئازادبوونی باشووری کوردستان، بەمافی خۆی زانیوە ڕەخنە لەدەسەڵات بگرێت و لەکاری سیاسیان و لەوکارە چەوتانەی دەکرێن، لەنووسین ورەخنەکانیدا دژایەتی نەکردوە بەڵکوو هەمیشە هەوڵیداوە ئامۆژگاری بکات، لەسەروەختە چارەنووسازەکاندا نامەی بۆ بەرپرسانی پارتەکانی کوردستان ناردوە، لەساتە چارەنووسازەکاندا کە پارتەکانی کوردستان (یەکێتی و پارتی) بڕیاریان لەسەر چارەنووسی باشووری کوردستان و خەڵک و ئابووری و دواڕۆژ داوە، ئالەوکاتەدا هەم ئەوان لەسەرەتادا هاتوون پەنایان بۆ پرۆفیسرۆر جەمال نەبەز هێناوە، هەم ئەمیش خۆی هەويڵیداوە بۆ ئەوەی بەهەڵەدا نەچن پەیوەندیان پێوەبکات".

یاسین بووک دەشڵێت " هەندێ لەسەرانی پارتەکانی کوردستان بەتایبەتی کەسانێک لە پارتی دیموکراتی کوردستان دژایەتی مەمۆستا جەمال نەبەزیان ئەکرد لەهاتنەوەیا بۆ کوردستان".

زانیاری زیاتر لە دەقی وتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:55 0:00

XS
SM
MD
LG