Accessibility links

پەرلەمانتارانی هەدەپە بەردوامن لە مانگرتن


لەیلا گوڤەن ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە نوێنەری جولەمەرگ زیاتر لە 30 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

گوڤەن بە ڕێگای پارێزەرەکانی لە دواین لێدوانیدا گوتویەتی بەهۆی " چەوسانەوەی گەلی کورد و زەوت کردنی مافەکان دەستم بە چالاکی کرد هەتا چالاکییەکانم وەڵام نەدرێنەوە من دەستبەرداری ئەم ناڕەزایی دەربڕینە نابم".

بەهەمان شێوە لە گرتووخانەکانی تورکیا مانگرتن لە خواردن لە دە ڕۆژی ڕابوردووەوە دەستی پێکردووە. هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بۆلدان و 10 پەرلەمانتاری تری هەدەپەش لە ناو پەرلەمانی تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابوردۆوە بۆ پشتیوانی کردن لەو چالاکییە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە نوێنەری بنگۆل و بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی هەدەپە هشیار ئۆزسۆی لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند مانگرتن لە خواردن بەربڵاوتر دەبێت.

ئەو گوتی " کاتێک تورکیا عەفرینی داگیر کرد و گوڤەن ڕەخنەی لەو هەڵوێستەی تورکیا گرت بۆیە دەستگیر کرا، هەرچەندە گوڤەن لە زیندانەوە وەکو پەرلەمانتار هەڵبژێردرا بەڵام هەتا ئێستا بە نایاسایی لە زیندان هێڵراوەتەوە."

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان مەم بۆتانی لە ئەستەنبوڵەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:20 0:00

XS
SM
MD
LG