Accessibility links

جەواد زەریف: فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمەریکاوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە بە " عەمبارێکی باروت"


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند فرۆشتنی چەک لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ئەندازەی پێویستی ناوچەکە زۆر زیاترە بۆتە هۆی دروست بوونی وەکو ئەو دەڵێت " عەمبارێکی باروت" .

ئاژانسەکە لە زاری جەواد زەریفەوە دەڵێت " ڕێژەی فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمەریکاوە بە ئەندازەیەکی باوەڕپێنەکراوە و زۆر لەوە زیاترە کە ناوچەکە پێویستی پێیەتی ئەمەش ئاماژە بە ڕێبازی زۆر مەترسیداری ئەمەریکاییەکان دەکات."

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی پێنج لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران کشایەوەو پاشان سزاکانی سەر ئێرانی نوێ کردەوە. ئەمەریکا داوا دەکات ئێران دەستبەرداری پرۆگرامی چەکی ناوکی و چالاکییە تێکدەرەکانی بێت لە ناوچەکەدا.

XS
SM
MD
LG