Accessibility links

ڕۆژنامەوانێک و چالاکوانێکی بواری خانمان لە ئێران دەستگیر دەکرێت


ئاژانسی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکیدابڵاوی کردەوە ڕۆژنامەوانێکی ئێرانی و چالاکوانێکی بواری خانمان هەنگامە شەهیدیی بە 12 ساڵ زیندانی سزادرا بە کۆمەڵێک تومەتی نادیاریکراو.

پارێزەرەکەی ئەو خانمە تورک هەمەدانی بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاند کە "بە هۆی نهێنی لێکۆڵینەوەکان و سروشتی ئاسایشی پرسەکە ناتوانم هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگا باسبکەم."

ئەو دەڵێت هەنگامەی شەهیدی، 12 ساڵ و 9 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لەگەڵ قەدەغەکردنی پەیوەندیکردن و بەئەندامبوون لەهەر گروپێکی سیاسی و چالاکی میدیایی و ئینتەرنێتیدا و نابێت وڵاتیش بە جێبهێڵێت.

شەهیدیی ڕاوێژکاری کاروباری خانمان بووە بۆ کاندیدی ڕیفۆرمیستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران مەهدی کەروبی لە ساڵی 2009 هەروەها ڕەخنەگرێکی بەهێزبوو لەدەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەی دژی زیندانیکردنی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان.

هەر لەساڵی 2009 ەوە چەندین جار سزادراوە بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانیکرا بە تومەتی ئەوەی کە پرۆپاگەندەی کردووە دژی سیستمەکەو بەشداریکردووە لە گردبوونەوەو بەڕەنگاربوونەوە دژی ئاسایشی نیشتیمانی.

لەساڵی 2017 دا جارێکی دیکە بۆ چەند مانگێک دەستبەسەر کرا لەوکاتەدا تومەتبارکرابوو بەوەی کە بۆ گروپگەلێکی میدیایی بیانی و دەرەوەی ئێران کاریکردووە.

کاتێک لەو چەند مانگەدا بەهۆی نوسین و ڕەخنەو تویتەکانییەوە دەستگیرکرا، سەرۆکی باڵای دادوەری تاران عەباس جەعفەری دەوڵەتئابادی وتبووی "ئێمە دەبینین کە هەموو ڕۆژێک هێرشی ناڕەواو توند دەکاتە سەر دەسەڵاتی دادوەری و کاربەدەستان لەرێی بڵاوکردنەوەی تویتگەلێکی تاوانکارانەوە." ئەمە بەپێی راپۆرتەکانی ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا.

XS
SM
MD
LG