Accessibility links

ڕێبەرێکی سۆڤیەتی پێشوو ستایشی بوشی باوک دەکات و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات


ڕێبەرێکی سۆڤیەتی پێشوو میخایل گورباچێڤ ڕۆژی شەممە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا جۆرج بوشی باوک George H.W. Bush و تەواوی ئەمەریکاییەکان کرد دووابەدوای بیستنی هەواڵی کۆچکردنی.

گورباچێڤ لە نزیکەوە کاری لەگەڵ بوش کردووە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی سارد لە کۆتایی ساڵانی 1980 کان و 1990ەکان و ستایشی ئەو سەرۆکەی پێشوی ئەمەریکای کرد بۆ تواناکانی وەکو سیاسەتمەدارێک و کەسایەتییەکی لێهاتوو.

ئەو بە ئاژانسی دەنگوباسی ئیتەرفاکسی ڕاگەیاند "ئەو کاتە کاتی گۆڕانکارییەکی گەورە بوو پێویستی بە بەرپرسیارێتییەکی زۆر مەزنی هەمو لایەک بوو. دەرەنجامەکەشی کۆتایی هاتن بە شەڕی سارد و پێشەبڕکێی چەکی ناوکی بوو."

پاڤێل پلاژیچینکۆ کە لەو سەردەمەدا وەکو وەرگێڕی گورباچێڤ کاری دەکرد گوتی هەوڵی زۆر بۆ گەڕان بە دوای بەرژەوەندی هاوبەش و لێکتێکەشتن ڕێگای خۆش کرد بۆ هەندێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا لە مێژوودا.

پلاژیچینکۆ ڕۆژی شەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتدی ڕاگەیاندووە " بوش هەمیشە هاوسەنگی هەبووە بۆ گەیشتن بە شتەکان، ئەو لەو کەسانە نەبوو کە پەلە بکات. هەمیشە بە باشی لە شتەکان ئاگادار دەکرایەوە. گورباچێڤیش بەهەمان شێوە و پێکەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش دەگەڕان."

پلاژیچینکۆ گوتیشی ئەوەی بوشی لە سەرۆکەکانی تری ئەمەریکا جیا دەکردەوە تێگەیشتنی بوو لە بارودۆخی سیاسی گورباچێڤ.

سەرۆکی پـێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جۆرج بوشی باوک George H. W. Bush ، لە تەمەنی 94 ساڵی کۆچی دواییکرد.

جێم مکگراث گوتەبێژی سەرۆک جۆرج بوشی باوک بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، سەرۆک بوشی باوک شەوی هەینی لە کاژمێر 10 ی شەو بە کاتی خۆجێیی لە شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس کۆچی دواییکرد.






XS
SM
MD
LG