Accessibility links

سەرپیل کەمالبای: ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە هەدەپە بەهۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی و داواکاری هەدەپە بۆ دیموکراسی ئەنجام دەدرێن


ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە لە تورکیا سەرپیل کەمالبای

ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن و تاوانبارکردن دژی ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا بەردەوامە.

پاش دیاربەکرد، ئانکەرە، ئەستەنبوڵ و وان بەم دواییانە لە ئەزمیریش هەشت کەس دەستگیرکران و پاشان چوار لەوانە تاوانبار کران.

لەو ئۆپەراسیۆنانەدا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بۆ هەندێک لە لێدوانەکانیان دەگەڕێتەوە. و بە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستی و پروپاگەندەکردن بۆ ئەو ڕێکخراوە تاوانبار دەکرێن.

ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە نوێنەری ئەزمیر سەرپیل کەمالبای دەڵێت هەدەپە داوای دیموکراسی دەکات و ئەم ئۆپەراسیۆنانە مەبەستی سیاسی لە پشتە. دەشڵێت ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەم کاتەدا بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە هەرێمیەکان ئەنجام دەدرێن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان مەم بۆتانی ببیستە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:01:53 0:00

XS
SM
MD
LG