Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێری چەکی کیمایی جیهانی تاوتوێی ناردنی تیمێکی بۆ سوریا دەکات


بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی چاودێری چەکی کیمیایی جیهانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ڕێکخراوەکە تاوتوێی ناردنی پشکێنەرەران دەکات بۆ سوریا تا لێکۆڵینەوە لەسەر گوایە هێرشێکی گازی ژەهراوی لەلایەن سەرهەڵداوانەوە بکەن.

ئاژانسی دەنگوباسی سانای فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە شەوی شەممە هێرشێکی گومانلێکراوی چەکی کیمیایی لەلایەن وەک ئاژانسەکە دەڵێت " گروپە تیرۆرستەکانی کە بنکەیان لە کەناری حەلەب داکوتاوە" ئەنجام دراوە.

سوریا داوای لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کردووە لێکۆڵینەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام بدات و کاربەدەستان لە بنکەی لاهای ئەو ڕێکخراوە پەیوەندیان کردووە بە شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە هەڵسەنگێنن بۆ شیانی ناردنی لێکۆلەرانیان.

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوەکە فیرناندۆ ئاریاس دەڵێت سەرچاوەیەکی جیا پێی ڕاگەیاندوون نزیکەی 50 بۆ 100 کەس بریندار بوون.

ئەو ڕێکخراوە لە ڕابوردووشدا چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن حکومەتی سوریا و سەرهەڵداوانیشەوە ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG