Accessibility links

پۆلیس لە فەرەنسا گازی فرمێسکڕژێن بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکار دەهێنێت


پۆلیس گازی فرمێسکڕژێن و هێزی ئاوی بەکارهێنا بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران لە پاریس کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و ڕێبازەکانی ئابوری سەرۆک ئیمانوێڵ ماکرۆن توڕەن. بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەی کە بە "چاکەت زەردەکان" ناسراوە دوو هەفتیە ئاڵۆزی لە سەرانسەری فەرەنسا دروست بووە.

چەند سەد خۆپیشاندەر لە شەقامی ئەلیزە کۆبونەوە و لەوێش ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوەو کە نەیاندەهێشت لە کۆشکی ئەلیزە نزیکببنەوە.

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران سرودی نیشتمانیان دەگووتەوە لە کاتێکدا ژمارەیەکی تر دروشمی "ماکرۆن دەستلەکار بکێشەوە" و " ماکرۆن دزە" یان بەرز کردبۆوە.

هەفتەیەک زیاترە خۆپیشاندەران بە چاکەتە زەردەکانیانەوە شاڕێیەکانی سەرانسەری وڵاتەکەیان گرتووە.

ئەوان دژی دانانی باجن لەسەر دیزڵ و بەنزین کە لە لایەن ماکرۆنەوە دانراوە بە مەبەستی هاندانی خەڵکی بۆ ئەوەی زیاتر کەرەستە ژینگەدۆستەکانی گواستەوە بەکاربهێنن. جگە لە باجدانان حکومەت دەستپێشخەری کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پەسەند کردووە کە بە کارەبا کار دەکەن.

XS
SM
MD
LG