Accessibility links

سەربازێکی ئەمەریکایی لە ئەفغانستان دەکوژرێت


ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕادەگەیەنێت سەربازێکی ئەمەریکای ڕۆژی شەممە لە ئەفغانستان کوژراوە، بەمەش ژمارەی ئەو سەربازە ئەمەریکاییانەی لەمساڵدا لە ئەفغانستان کوژراون دەگاتە هەشت کەس.

گوتەبێژی ئەرکی ناتۆ لە ئەفغانستان دێبرا ڕیچاردسن ڕایگەیاند ناسنامەو زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە لە قۆناغێکی تردا ئاشکرا دەکرێت.

پەنتاگۆن دەڵێت نزیکەی 14 هەزار ئەندامی سەربازی ئەمەریکایی لە ئەفغانستانن. ئەرکی سەرەکی ئەمەریکا زیاتر تیشکخستنە سەر ڕێنمایی کردن و هاوکاری کردنی لەشکری ئەفغانییە لە شەڕی دژ بە تالیباندا کە لە ساڵی 2001وە لەسەر دەسەڵات لادران.

زیاتر لە 2400 سەربازی ئەمەریکا لە ماوەی ئەو شەڕی کە حەڤدە ساڵە لە ئەفغانستان بەردەوامە کوژراون

XS
SM
MD
LG