Accessibility links

عادل عەبدولمەهدی و مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە


کەسایەتی ناوداری کورد و سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی ڕۆژی پێنجشەممە لە میانەی یەکەم سەردانیدا بۆ بەغدا پاش زیاتر لە دوو ساڵە لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدول مەهدیدا کۆبۆوە.

سەردانەکەی بارزانی بە نیشانەیەکی تری بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم دادەنرێت کە دەستبەجێ پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستان ساڵێک لەمەوبەر تێک چوون.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیر کۆبونەوەکەی دووانیوەڕۆی پێنجشەممەی ڕاگەیاند و چەند وێنەیەکی بارزانیشی بڵاو کردەوە کە قاتێکی ڕەساسی تۆخی لەبەردایە لە بری جلە کوردییەکانی کە زۆبەی جار لەبەری دەکات.

لە ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ڕابوردوودا ٪92 ی کوردەکان دەنگیان دا بۆ سەربەخۆی، بەڵام حکومەتی فیدراڵ دەنگدانەکەی ڕەتکردەوەو بە نایاسایی لە قەڵەمی دا و هەروەها سزای دارایی بەکارهێنا و دەستیگرت بەسەر شاری کەورکوکی دەوڵەمەند بەنەوت و هەناردەکانی ڕاگرت.

لەو کاتەوەی عادل عەبدول مەهدی وەکو سەرۆک وەزیری عێراق دەستنیشان کراوە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و سەرکردە کوردەکان لە پایتەخی هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەڕوات.

XS
SM
MD
LG