Accessibility links

نەریتی بازاڕکردن و شتکڕین ڕۆژێک پاش جەژنی سوپاسگوزاری لە ئەمەریکا


وەرزی جەژنەکان لە ئەمەریکا دەستیپێکردووە، کە ڕۆژی پێنجشەممە بە جەژنی سوپاس گوزاری دەستپێدەکات و پاشان کرسمس و دوای ئەوەش سەری ساڵی نوێ.

هەزاران کڕیار لە ئەمەریکا چاوەڕوانی ڕۆژی هەینی پاش جەژنی سوپاس گوزاری دەکەن بۆ ئەوەی دیارییەکانیان بۆ کرسمس بکڕن چونکە وەکو نەریتێک لەم ڕۆژەدا هەمو بازاڕەکان داشکاندنیان هەیە.

خەڵکی شەوی جەژنی سوپاس گوزاری کە دەکاتە پێنجشەممە لەسەر هەینی دەچنە بەردەم دووکان و بازاڕەکان ڕیز دەبستن بۆ ئەوەی کاتێک بەرەبەیانی زوو هەینی بازاڕەکان دەکرێنەوە داشکاندنەکانیان لە دەست نەچێت.

ئەمساڵ لە شاری هیوستنی ولایەتی تێکساس ژمارەیەک کەس هەر لە ڕۆژی دووشەممەوە لەبەردەم بازاری شتومەکی ئیلیکترۆنی بەناوی بێست بای جێگەیان داناوە تا بتوانن ئەو شتانەی دەیانەوێت بە دەستیان بکەوێت و تەواو نەبن تا ئەمان دەگەن.

ئەمەش بەهۆی ئەوەیە زۆربەی بازاڕەکان سنوریان هەیە بۆ داشکاندنە گەورەکان، بۆ نمونە هەندێک دەڵێن 100 کەسی یەکەم بەری دەکەوێت.

هەندێک کەس دەچن نۆبە دەگرن و پاشان نۆبەکەیان دەفرۆشنەوە هەنێک کەس ئەو شتانەشی کە پێویستان نییە دەیکڕن پاشان بە نرخێکی گرانتر دەیفرۆشنەوە.

XS
SM
MD
LG