ڕێبەرێکی باڵای سەرهەڵداوە شیعە ئاینزاکانی یەمەن دەڵێت لە پێناو هەوڵەکانیان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی گروپەکەی هاوێشتنی موشەک بۆ ناو عەرەبستانی سعودیە ڕادەگرێت.
هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە شەڕی دژ بە سەرهەڵداوانی ناسراو بە حوسیەکانی یەمەنی دەستپێکرد بۆ ئەوەی دەسەڵات بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو حکومەتەی کە لەسەر ئاستی جیهانی دانیپێدا نراوە.
ڕێبەری سەرهەڵداوەکان محەمەد عەلی ئەلحوسی ڕایگەیاند ئەو گروپەی کە ئێران پشتیوانی دەکات، لەسەر داوای نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفتس فەرمانی ڕاگرتنی هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داوە بۆ سە عەرەبستانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی.
ڕۆژی دووشەممە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان بەیاننامەکەیان بڵاو کردەوە.
گریفتس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هەردوولا ڕازی بوون بەوەی بەشداری لە وتووێژەکانی کە بڕیارە بەم زووانە لە سوید ئەنجام بدرێت بکەن بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی یەمەن.