Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت هێشتا زانیاری ڕاپۆرتەکەی CIA لەسەر کوشتنی خاشقچی پێنەدراوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێشتا زانیاری لەسەر ڕاپۆرتەکەی CIA پێنەدراوە کە تیایدا شازادەی عەرەبستانی سعودیە محمەد بن سەلامن بە فەرمانی کوشتنی ڕۆژنامەوانێکی سعودی تاوانبار کراوە، بەڵام گوتیشی دوواتر هەر ڕۆژی شەممە زانیاری لەوبارەیەوە پێدەدرێت.

سەرۆک ترامپ بەرلە دەرچوونی بۆ کالیفۆرنیا، لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی گوت " پاشان لەگەڵ CIA و زۆر کەسی تریش قسە دەکەین. من ئەوە کارە لە ناو فڕۆکەکە دەکەم. و هەوەها پاشان لەگەڵ وەزیری دەرەوە مایک پەمپەیۆشدا قسە دەکەم."
CIA لەو بڕوایەدایە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی لە ئەستەنبوڵ دەرکردووە.

سەرچاوەکان دەڵێن CIA بەشەکانی تری حکومەتی ئەمەریکای لە شێوازی کوشتنەکە ئاگادار کردۆتەوە لە ناویاندا کۆنگرێسیش، کە ئەمەش جیاوازە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکەی عەرەبستانی سعودیە کە گوایە شازادە محەمەد ئاگای لێ نەبووە.

ڕاپۆرتەکەی CIA ، کە سەرەتا لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتن پۆستەوە بڵاو کرایەوە، بۆ یەکەم جار فەرمانڕەوای سعودی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە کوشتنی خاشقچی تاوانبار دەکرێت.

XS
SM
MD
LG