Accessibility links

بەهۆی خۆپیشاندان لە فەرەنسا کەسێک دەکوژرێت و 47 کەسی تریش بریندار دەبن


کاربەدستانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا دەڵێن یەکێک لەخۆپیشاندەرەکان کوژراوە و هاوکات 47 کەسی دیکەش برینداربوون لەکاتێکدا کە شوفێرە خۆپیشاندەرەکان بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی گاز لە وڵاتەکەدا شەقامەکانیان لە فەرەنسادا داخستووە.

پۆلیس دەڵێت سیان لە بریندارەکان لە دۆخێکی زۆر خراپتدان، بەپێی وتەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا کاربەدەستە فەرمییەکان دەڵێن تا ئێستا 24 هاوڵاتی دەستگیرکراون و 17 کەسیش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

خۆپیشاندانی ناڕەزایی کاتێک تاوی سەند کە باجی سوتەمەنی زیادیکرد ئەمەش بووبووە هۆی ئەوەی نزمبوونەوەی ئاستی کڕینی گاز و سوتەمەنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی گرانبوونییەوە، هاوکات لێکۆڵینەوەش دەستیپیکردووە سەبارەت بە وردەکارییەکانی کوشتنی یەکێک لەخۆپیشاندەرەکان.

XS
SM
MD
LG