Accessibility links

یەکێک لە پشتیوانانی داعش لە میسر سزای مەرگ دەدرێت


پردی ناسراو بە ئیمبابا بەسەر ڕووباری نیل لە قاهیرەی پایتەختی میسر

دادگایەکی میسری سزای مەرگی داوەبەسەر یەکێک لە پشتیوانان و ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی داعش بە تۆمەتی کوشتنی دکتۆرێکی تەمەن 82 ساڵ لە قاهیرەی پایتەخت بە چەقۆ.

لەمانگی 9 ی 2017 دا پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ خۆیکردووە بە نەخۆش و داوای ئەوەی کردووە کە دکتۆر ببینێت هەر کە دکتۆرەکەی بینیوە هەستاوە بە وەشاندنی چەقۆ لەژووری پشکنینی تەندروستی دکتۆرەکەو هەروەها کارمەندە تەندروستییە هاوکارەکەش کە لەهەوڵی ئەوەدا بووە ڕێی لێبگرێت؛ بەڵام ئەویشی داوەتە بەر چەقۆ.

دادوەرەکان دەڵێن تاوانبارەکە بووە بە لایەنگری دەوڵەتی توندڕەویی ئیسلامی داعش و ئەم گروپە لەمیسر کەمایەتییە کریستیانەکانیان کردۆتە ئامانج و سزایان دەدەن لەبەرئەوەی پشتیوانیان لە سەرۆکی نوێی میسر عەبدول فەتاح سیسی کردووە.

XS
SM
MD
LG