Accessibility links

سەرۆک ترامپ سەردانی کالیفۆرنیا دەکات


ڕۆژی شەممە سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڕوات بۆ کالیفۆرنیا تا لە نزیکەوە بڕوانێتە ئەو زیانانەی بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە ڕوویانداوە و بڕیارە لەگەڵ ئەو خەڵکەدا کۆببێتەوە کە زیانیان پێ گەیشتووە.

فەرمانڕەوای لەسەر دەرچوون جێری براون و فەرمانڕەوای داهاتوو گاڤین نویسۆم پێشوازی لە سەرۆک ترامپ دەکەن لە کاتی چاودێری کردنی زیانەکانی باکور و باشوری کالیفۆرنیا.

ئەم سەردانەی سەرۆک ترامپ پاش هەفتەیەکە لەوەی لە سەرەتاوە کاربەدەستانی کالیفۆرنیای تاوانبارکرد بە ئاگری دارستانەکان و هەڕەشەی ڕاگرتنی پارەی فیدراڵی دا. لە تویتەکەیدا ئاماژەی بە کەشوهەوای وشکە ساڵی کالیفۆرنیا نەکردبوو کە زۆربەی زانایان دەڵێن نیشانەی گۆڕینی کەشوهەوایە.

کاربەدەستان لە کالیفۆرنیا دەڵێن ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی خراپترین ئاگری دارستانەکانی کالیفۆرنیا لە مێژووی ئەو ولایەتەدا بێسەروشوێنن گەیشتۆتە زیاتر لە هەزار کەس و ژمارەی کوژراوەکانیش گەیشتۆتە 71 کەس.



XS
SM
MD
LG