Accessibility links

ژمارەی نەخۆشیەکانی لە مێرووەوە دەگوازرێنەوە زیاد دەکەن


کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا دەڵێن ژمارەی ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی گەنەوە دروست دەبن لە ساڵی ڕابردوودا ڕیکۆردیان شکاند ئەوەندە زۆربوون.

لە ساڵی 2017 زیاتر لە 59 هەزار حاڵەت تۆمارە کرا کە لە سەدا 22 بەبەراورد لەگەڵ ساڵێک پێشتر زیادی کردووە. نێوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان ئەو ئامارەی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکردەوە.

ڤایرۆسی ناسراو بە لایم کە لە مێرووەوە دەگوازرێتەوە نزیکەی 3 بەشی حاڵەتەکان بوو.

ساڵانە نزیکەی 30 هەزار حاڵەتی لەو جۆرە لەلایەن حکومەتەوە ڕادەگەیەندرێت بەڵام شارەزایان لەو بڕوایەدان ئاماری ڕاستەقینە زیاترە لە 300 هەزار حاڵەت بێت.

شارەزایان دەڵێن ڕەنگە بۆیە وا دەرکەوتووە کە حاڵەتەکان زیادیان کردووە چونکە باشتر ڕاگەیەندراون، بەڵام پسپۆرانی بواری نەخۆشییەکان دەشڵێن ئێستا نەخۆشی زیاتر لە مێرووەوە بڵاو دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG