Accessibility links

ئەو دووانەیەی بە نەشتەرگەری جیاکرانەوە باری تەندروستیان بەرەو باشی دەڕوات


نەشتەرگەریـیەکی سەرکەوتوو بۆ جیاکردنەوەی دوو منداڵی دووانە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00

نەشتەرگەریـیەکی سەرکەوتوو بۆ جیاکردنەوەی دوو منداڵی دووانە

کارمەندانی تەندروستی دەڵێن ئەو منداڵە دووانەیەی کە پێکەوە نوسابوون و لە نەخۆشخانەیەکی ئوسترالیا لە هەفتەی ڕابوردوو جیاکرانەوە ڕەوشی تەندروستیان ئێستا باشە، بەڵام بۆیان زۆر سەختە کە پێکەوە نەبن.

جۆ کرامێری بەرپرسی بەشی نەشتەرگەری منداڵان لە نەخۆشخانەی مێلبۆرنی منداڵان ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند چەند ئاستەنگێک هەبوو لە ڕێگایان بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە بۆ نینا و داوای تەمەن 15 مانگان کە خەڵکی بهوتانن بەڵام ئێستا پێشوەچوونێکی باشیان کردووە لە هاتنەوە سەرخۆیان.

ئەو کچانە لە خواروی سینگیانەوە تا حەوزیان پێکەوە نوسابوو و یەک جگەریان هەبوو. بە ڕێگای نەشتەرگەرییەکی زۆر هەستیار کە نزیکەی 6 کاتژمێری پێچوو جیاکرانەوە. گرفتی سەرەکیش دروستکردنەوەی گەدەیان بوو.

کرامێری گوتیشی وا دیارە لە ئێستادا هاتنەوەسەرخۆیان بەباشی بەڕێوەدەچێت.

ئەو گوتیشی " ژیانی ئەو کچانە تا دێت زیاتر بەرەو ئاسایی بوون دەڕوات، ئەوان دەستیان کردۆتەوە بە خواردن و جموجۆڵ کردن، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەمە و بە تایبەتی دایکیان زۆر خۆشحاڵە."

کێڵی سمیت ڕێکخەری پەرستیارەکانی نەخۆشخانەکە دەڵێت ئەو دووانەیە پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان پێکەوە هەیە.

دەڵێت " ئێمە هەوڵ دەدەین هەندێک لە یەک دووریان بکەینەوە بەڵام ئەوان ئەوان هەوڵ دەدەن بچنەوە لای یەک و هەر هیچ نەبێت قاچەکانیان پەیکەوە دەنوسێنن. جا لە سەرەتاوە لە نێو دوو جێگەی جیاواز داماننابوون بەڵام پێیان خۆش نەبوو زۆر دەگریان ئێستا لە یەک جێگەدا دامان ناون باشترن و خۆشحاڵن و پێکەوە یاری دەکەن. و زۆر جوانن کە لێیان دەڕوانیت."

XS
SM
MD
LG