Accessibility links

دوای هێرشەکەی تاڵیبان، هەزاران هاوڵاتی لە دوو ناوچەی ئەفغانستان هەڵدێن


بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە خێزانەکانی هەردوو ناوچەی جاگوری و مالیستان لە ماڵەکانیان هەڵدێن

بەرپرسان و شایەتحاڵان وتیان هەزاران هاوڵاتی بە ڕەچەڵەک هەزارەیی کە کەمینەن و زۆربەیان شیعەن لە هەرێمی غەزنەی ناوەڕاستی وڵاتەکە لە ماڵەکانیان هەڵهاتوون، ئەمەش دوای ئەوەی تاڵیبان چووە ناو دوو گەڕەکەوە کە پێشتر پارێزراو بوون.

لە شەڕ و پێکدادانە توندەکانی ئەم ڕۆژانەی دواییدا، سەدان چەکداری تاڵیبان دەستیان گرت بەسەر کۆمەڵێک بەشی گەورەی ناوچەکانی جاگوری و مالیستان کە ژمارەیەکی زۆر هەزارەیی تێدا دەژی، هەزارەیی هەمیشە بەهۆی پاکتاوی ڕەگەزییەوە ناڵاندوویانە.

هاوڵاتیەک کە لە ماڵەکەی هەڵهاتووە لە جاگوری لە شاری غەزنە وتی " تاڵیبانم بینی ماڵی سەرۆکی پۆلیسی ناوخۆیان سووتاند و سەرۆکەکە و منداڵەکەیان کوشت. بازاڕەکان داخراون و هیچ خواردن و دەرمان و کارەبایەک نیە بۆیە هەڵهاتین."

ئەو ڕێگایانەی کە دەچنەوە سەر ناوچەکە هەمووی داخراون و پەیوەندییەکانیش پچڕاون، ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوەکانی ئەمنستی و بەرپرسان نەتوانن ژمارەی قوربانیان هەڵسەنگێنن.

بەرپرسێکی باڵای ئەفغانستان وتی بەلایەنی کەمەوە 35 هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان هەزارین و زیاتر لە 50 سەربازیی هێزە تایبەتییەکان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون.

وتیشی زیاتر لە 7000 هاوڵاتی لە جاگوری و مالیستان هەڵهاتوون یان ئەوەتا بۆ غەزنە یاخوود بامیان، هەروەها زیاتر لە 3000 ماڵیش وێرانبوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG