Accessibility links

بەسەرهاتی ژنێکی ژێر دەستی داعش


یەکێک لە زیندانیکراوەکانی پێشووی دەستی داعش دەڵێت منداڵەکەی لەبەردەمیدا گیانی لەدەستداوە کاتێک چەکدارێکی داعش دەستڕێژی لێکردووە.

خانمێکی سوریایی کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی داعشەوە زیندانی کرابوو دەڵێت مناڵە 8 ساڵانەکەی لەباوەشیدا گیانی لەدەستداوە هەروەها ئامۆزاکەشی پاش ئەوەی کە جیهادییەکی توندڕەو گولەبارانی کردووە. ئەم ڕووداوە ئەو سەروەختە ڕوویداوە کە هەڵمەتە لەشکرییەکە سازکراوە بۆ ئازادکردنیان ئەمەش پاش زیاتر لە 100 ڕۆژ دێت پاش ڕفاندنیان لەلایەن داعشەوە.

نەجوە ئەبو عەماری 35 ساڵ لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی و کچەکەیدا لەلایەن داعشەوە دەڕفێنرێن هاوکات نزیکەی 20 کەس هەر لەمانگی حەوتەوە لەو سەروەختەوەی کە داعش هێرشی کردۆتە سەر پارێزگای سوەیدا و لە هەڵمەتێکی چەکداریی کوشندەیاندا پتر لە 200 کەسیان کوشت.

بەڵام لە کاتی تەقەکردنی نێوان ئەوان و لەشکردا کاتێک مناڵەکان ویستویانە خۆیان دەرباز بکەن دەستبەجێ کوژراون کاتێک کە داعش لەناو بارهەڵگرێکدا گلیدابوونەوە، تەمەنیان لەنێوان 7 بۆ 13 ساڵاندا بووە، بەڵام کەناڵی (سوەیدا 24 ) دەڵێت یەکێک لە بارمتەکان خانمێک بووە و ئازادکراوە.

هەروەها لە 20 مانگی ڕابردووش بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆمەڵێک ژن و منداڵ ئازادکران، لەوانەی داعش لە گوندی شەبکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدا ڕفاندبوونی. بەڵام ئاژانسە ئاماژەی بە لایەنەکان و چۆنیەتی ئازادکردنی بارمتەکان نەکرد.

داعش لە 25 ی مانگی حەوت هێرشێکی لە ناکاوی کردە سەر پارێزگای سوەیدای زۆرینە دورزی و لە ئاکامدا زیاتر لە 250 کەس کوژران، لەوانە 139 کەسیان سیڤیل بوون. پاشان چەکدارەکانی داعش 36 کەسیان وەک بارمتە ڕفاند کە زۆربەیان ژن منداڵبوون

XS
SM
MD
LG