Accessibility links

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زەردەتا لە ئیتیۆپیا


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە یەک ملیۆن ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی زەردەتا بڵاو دەکاتەوە پاش ئەوەی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیەی کە لە مێشوولەوە بڵاوبۆتەوە زیاتر لە 10کەسی لە باشوری ڕۆژئاوای ئیتیۆپیا کوشتووە.

ئەم نەخۆشییە لە ناوچەی والایتای باشوری وڵاتەکە بڵاو بۆتەوە و هەتا ئێستا 35 حاڵەتی ئەو نەخۆشیە تۆمار کراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت " بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە جێگای نیگەرانییە چونکە خەڵکی ئیتیۆپیا بەهۆی کەمی دەرزییەکانی دژی ڤایرۆسەکان مەترسییەکی زۆری توشبوونیان بەو نەخۆشییە هەیە."

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە تا، سەرئێشە، زەردهەڵگەڕانی ڕەنگی پێست، ئازاری ماسولکە، دڵتێکچوون و ڕشانەوە و سەرسوخواردن. هەرچەندە بەشێکی کەم لە نەخۆشەکان ئەم نیشانانەیان بە زۆری هەبووە. نزیکەی نیوەی ئەو کەسیانەی گیانیان لە دەستداوە لە ماوەی حەوت بۆ 10 ڕۆژ پاش توشبوون بە ڤایرۆسەکە مردوون.

هەمو ئەو حاڵەتانەی کە پشتڕاستکراونەتەوە خەڵکی ناوچەی ئوفاوەریدا بوون و لەو کاتەوەی هەڵمەتی کوتان لە ناوەڕاستی مانگی 10 دەستیپێکردووە هیچ حاڵەتێکی تر لەو ناوچەیە پشتڕاست نەکراوەتەوە. ئەو هەڵمەتە گەیشتووە بە نزیکەی 31 هەزار کەس لە ناوچەکە.

هەرچەندە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتر هەبوو بەشێکی بەهۆی ناوکۆکییەکان لە هەرێمەکە، و یەک ملیۆن و 45 هەزار ڤاکسینی تری دەرکردووە بۆ ئەوەی بگات بە هەمو ئەو کەسانەی کە پێویستیانە.

شایانی باسە زەردەتا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی ناوچەی ئیستوائیە و کاردەکاتە سەر جگەر و گورچیلەی مرۆڤ و دەبێتە مایەی تایەکی زۆر و زەردویی و زۆر جار کوشندەیە.

XS
SM
MD
LG