Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە سەنتەرێکی یۆگای فلۆریدا سێ کەس دەکوژرێن


پۆلیس ڕادەگەیەنێت شەوی هەینی لە سەر شەممە چەکدارێک لە سەنتەرێکی یۆگای پایتەختی فلۆریدا دوو کەسی کوشت بەرلەوەی خۆی بکوژێت.

مایکڵ دێلیۆ بەرپرسی پۆلیسی تەلاهەسی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئەو کابرایە تەقەی لە شەش کەس کردوو بەر لەوەی بچێتە ناو ئەو سەنتەرەی کە بەشێکی بازارێکی بچووکی تەلاهەسییە. پاشان هێرشبەرەکە تەقەی لە خۆی کرد و خۆی کوشت.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە هێرشبەرەکەیان بە سکات پاوڵ بەیرێلی تەمەن 40 ساڵان لەقەڵەم دا.

ئەو دوو کەسی کوژراویشن دکتۆر نانسی ڤان ڤیسامی تەمەن 61 ساڵان و ماورا بینکلی تەمەن 21 ساڵانن.

پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامەو داوا دەکات هەر کەسێک هەر زانیارییەکی هەیە پیان ڕاگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG