Accessibility links

هەفتەی کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردنی مێدتێرمی ئەمەریکا


لە کاتێکدا تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی مێدتێرمی ئەمەریکا کە گرنگییەکی زۆری هەیە، ئەمەریکاییەکان هێشتا کاریگەریەکانی کۆمەڵکوژییەکەی سنیگای جووەکان لە پیتسبەرگی ولایەتی پێنسلڤالنیا و دەستگیرکردنی ئەو پیاوەی گوایە بۆمبی دروستکراوای ناردبوو بۆ دیموکراتە بەناوبانگەکان و ڕەخنەگرانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ، لەسەریانە.

لەم هەڵبژاردنەی کە 6 ی مانگی 11 ئەنجام دەدرێت دەنگدەران کۆنگرێسێکی نوێ هەڵدەبژێرن و بۆی هەیە ئەنجامەکان ببێتە هۆی گۆڕینی باڵانسی دەسەڵات لە واشنتۆن و کاریگەری هەبێت بەسەر دوو ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی ترامپدا.

کۆمەڵکوژییەکەی پیتسبەرگ و دەستگیرکردنی سیزەر سایۆک بۆ ئەوەی گوایە پۆستەی بۆمبی ناردووە بۆ دیموکراتە باڵاکان و ڕەخنەگرانی سەرۆک ترامپ ئاڵۆزییەکانی زیاتر کردووە و لە هەڵمەتەکان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن لە 6 ی مانگی 11.

جۆن هوداک شارەزا لە بروکینگس ئینستتوت، بە دەنگی لەم بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " وڵاتەکە لە ئازاردایە، ئەمە چەند حاڵەتێکە کە بەداخەوە لە ئەمەریکا ڕوودەدەن، ئەمانە کاری توندوتیژییە، کاری ڕق و کینەیە لەلایەن ئەمەریکاییەکەوە دژ بە ئەمەریکاییەکی تر."

سەرۆک ترامپ دەستبەجێ هێرشەکەی سەر سینگای جووەکانی لە پیتسبەرگ شەرمەزار کرد و داوای یەکڕیزی کرد. لە میانەی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ گروپێک لە جوتیاران لە ئیندیانا سەرۆک گوتی " ئێمە وەکو یەک گەلی ئەمەریکا پێکەوە دەوەستین."

بەڵام توندوتیژییەکانی پیتسبەرگ و ناردنی پۆستەی بۆم بۆ دیموکراتەکان بوو بەهۆی ئەوەی لە تەواوی جومگە سیاسییەکانەوە داوای ئەوە لە کاندیدەکان بکرێت زمانی زبرو توندیان کەم بکەنەوە لە کاتێکدا هەڵمەتەکان لە کۆتا هەفتەدا گەرمتر دەبێت.

یەکێک لەو کەسانەی کە داوای هێورکردنەوەی ڕەوشەکەی کردووە جێگری پیشووی سەرۆک جۆ بایدن بوو، کە لە ئۆهایۆ هەڵمەتی دیموکراتەکانی بەڕێوە دەبرد.

XS
SM
MD
LG