Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: پێدەچێت شازادەی تاجی سعودیە کەسێکی سەرکێش و توند بێت.


Dr. Jabar Kadir

دکتۆر جەبار قادر شارەزا لە کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەڵێت سعودیە مەترسی گەورەی لە رۆژنامەوان جەمال خاشقچی هەبوو ،جونکە ئەم رۆژنامەوانە کەسێکی نزێک بوو لە بنەماڵەی پاشای سعودی و هەروەها نهێنی زۆری ئەو شانشینەی لاهەبوو.

دەشڵیت هۆکارێکی دیکەی کوشتنەکەی ئەوە بوو کە رۆژنامەوان خاشقچی لە ئەمەریکا و لە رۆژنامە ناودارەکانیدا نوسینەکانی بڵاودەکەردەوە و بەمەش دەیتوانی کاریگەری لەسەر بیرو ڕای گشتی رۆژئاوای لەسەر سعودیە هەبێت ، هەروەها شانشینی سعودی ترسی ئەوەشی هەبوو کە جەمەل خاشقچی هەموو نەیارەکانی سعودی پێکەوە کۆبکاتەوە و سەرپەرشتیان بکات.

دکتۆر جەبار قادر دەڵێت پێم وایە بەبێ ئاگاداری کاربەدەستانی پلە یەک و پلە دووی سعودی کاری کوشتنەکەی خاشقچی ئەنجام نەدراوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:17 0:00

XS
SM
MD
LG